قوباد تاڵەبانی بانگێشتی قەتەر دەكرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە قوباد تاڵەبانی قەتەر


Apr 27, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری كاروباری دەرەوەی قەتەر كۆبووەوە و بانگێشتنامەیەكی بۆ سەردانكردنی ئەو وڵاتە پێگەیشت.

لە پەراوێزی کۆڕبەندی ساڵانەی ئابوریی دێڵفی لە یۆنان، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران لەگەڵ سوڵتان سەعد ئەلمورەیخی وەزیری دەوڵەتی قەتەر بۆ کاروباری دەرەوە کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، تاوتوێی چۆنییەتی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا کرا. قوباد تاڵەبانی ئامادەیی هەرێمی کوردستانی دەربڕی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان بە تایبەت لە بواری پەیوەندیی نێوان زانکۆکانی کوردستان و قەتەر و هەروەها لەڕووی وەرزشی و بازرگانییەوە.

وەزیری دەوڵەتی قەتەر بۆ کاروباری دەرەوە بە فەرمی بانگهێشتی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد سەردانی وڵاتی قەتەر بکات بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی چۆنییەتی بەهێزکردنی پەیوەندییەکان و دۆزینەوەی میکانیزمی گونجاو بۆ بەرەوپێشبردنی ئەو پەیوەندییانە لەو بوارانەدا کە جێگەی گرنگیپێدانی هەردوولان.