ئەندامێکی  ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی: بەدواداچونمان بۆنرخ وکوالیتی بەنزین کردووە

(0) / / کردستان / زایەڵە سلێمانی کوالێتی


May 06, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - عەلی  کەریم  ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەزایەڵەی ڕاگەیاند، وەکو لیژنەی پیشەسازی و ووزە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانیمان کرد بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ بابەتەکانی کوالێتی و نرخی نوێی بەنزین کە بۆ هەرلیترێک ۷٥۰ دینار دیاری کراوە لە لایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە . تا ئێستا ئەو بەنزینە نەگەیشتووە بە هۆی گیرانی ڕێگاکانەوە ، بڕیار وایە بەنزینەکە لەلایەن کۆمپانیای لانازەوە دابین بکرێت ، 

هەروەها باسما لە یەکخستنی هەوڵەکانمان کرد بۆ زیادکردنی ڕێژەی غازی دابینکراو بۆ سنوورەکە . چونکە لە ئێستادا ڕێژەی غازی بەرهەمهاتوو لە کێڵگەی غازی کۆرومۆر زیادی کردوە بەڵام ڕێژەیەکی دەنێردرێتە دەرەوە . 

ناوبراو وتیشی،  نەوتی سپی بابەتێکی دیکەی سەردان و بەدواداچوونەکەمان بوو ئەمساڵ نزیکەی ( ۲٥ ملێون لیتر نەوتی سپی ) لەلایەن حکومەتەوە فرۆشراوە بە هاوڵاتیان ، ئەمەش هەم ڕێژەکەی کەممە و هەم نرخەکەیشی زۆر زیادبووە و هاوڵاتیان سوودیان لێ نەبینیوە . هیوادارین بۆ ساڵی ئایندە بەپێی ئەو ڕێککەوتنەی باس دەکرێت لەلایەن حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمەوە ، بەهەمان شێواز و نرخی پارێزگاکانی دیکەی عێراق جۆرەکانی سووتەمەنی دابین بکرێت بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان . 

 کامەران کەریم