ئەگەری هاوتیپبوونی تارێمی لەگەڵ مێسی و ئێزار و بوسکتس

(0) / / کردستان / زایەڵە وەرزش ئێران کوردستان مێسی سەعوودی


May 09, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ ماڵپەڕێکی تایبەت بە وڵاتی عەرەبستان دەڵێت: ئەگەری هاوتیپبوونی هێرشبەری ئێرانی لەگەڵ کەپیتانی تیپی ئەرجەنتین بوونی هەیە.

ماڵپەڕی(سعوودی سپۆرت)ی عەرەبستان بە سەرنجدانی نێوی ئەو یاریزانانەی کە هەواڵی وێککەوتنیان لەگەڵ تیپی ئەلهیلالی عەرەبستان بڵاوبووەتەوە، تیپێکی پێکهاتەی 11 کەسی، پێکهێناوە.

مێهدی تارێمی ئەستێرەی ئێرانی و یاریزانی تیپی پورتۆ، کە دەنگۆیەک سەبارەت بە وێککەوتنی لەگەڵ تیپی قارەمانی ئاسیای ساڵی 2021 بڵاوبوویەوە، لەو تیپەدا بوونی هەیە.
لیۆنێل مێسییش ئەستێرەی ئەرجەنتینی تیپی پاری سێن ژێرمەن، لە لایەن یانەی ئەلهیلالەوە پێشنیاری جیدی و سەرنجڕاکشی وەرگرتووە و لەوانەیە وەرزی داهاتوو بە کراسی شینی ڕیازەوە بچێتە گۆڕەپانی کێبەرکێ.
دەنگۆیەکیش سەبارەت بە بەستی بۆند لە لایەن یانەی ئەلهیلالەوە لەگەڵ یاریزانانی ئەستێرە وەکوو، ئێدێن ئێزار، مارکۆ ڤێراتی، ژوودی ئاڵبا، سرخیو بوسکتس و کیلور ئاواس بوونی هەیە.

ئەو ماڵپەڕە لەبارەی ئەگەری پێکهاتنی تیپی داهاتووی ئەلهیلال نووسیویەتی: یانەی ئەلهیلال بە بەرپرسایەتی (فهد بن نافل) بۆ بەهێزکردنی تیپی تۆپی پێ لە  وەرزەکانی داهاتوودا و بۆ گەڕانەوە بۆ پێشبڕکێیەکان و بەدستهێنانی جامە جۆراوجۆرەکان، لەحاڵی لێدوان و هەڵسەنگاندندایە.