ژمارەیەك ئاوەڕۆ لە ئاكرێ دروست دەكرێن

(0) / / کردستان / زایەڵە ئاوەڕۆ هەرێمی کوردستان خزنەتگوزاری


May 20, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزارەتی شارەوانی ڕایگەیاند،  لەپێناو پاراستنی ژینگە و ڕێگریكردن لە ئەگەری كۆبوونەوەی ئاوی باران و مەترسیی دروستبوونی لافاو لە ژمارەیەك گەڕەكی شاری ئاكرێ چەند پرۆژەیەكی ئاوەڕۆ دروست دەكرێن.

ئەو پرۆژانە كەوتوونەتە گەڕەكە جیاوازەكانی شارەكە و لەلایەن تیمەكانی شارەوانیی ئاكرێ سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی دهۆك جێبەجێ دەكرێن و ئێستاش كاركردن تێیاندا بەردەوامە.

جگە لەو پرۆژانە، هاوكات لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانیی دهۆكدا ئێستا ژمارەیەك پرۆژەی دیكە لە سێكتەرەكانی شارەوانی و ئاو و ئاوەڕۆ جێبەجێ دەكرێن، بەهۆیانەوە ئاستی خزمەتگوزارییەكانی سنوورەكە لە بەرزبوونەوەدایە.

کامەران کەریم