شەپۆلێكی خێرای چالاكبوونی ھەورە بروسكەو باران هەرێم دەگرێتەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە هەرێم باران ئاراس جەبار کەشناسی


May 25, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئاراس جبار شارەزای بواری كەشناسی بڵاویكردەوە: ئەمڕۆ پێنجشەمە  ئاسمانی ھەرێم بە نیمچە ھەوری ئەمێنێتەوە لەئەنجامی بەردەوامی ھاتنی ھەوای شێداری گەرم لە دەریای سوورەوە ئەگەر ھەیە ھەوری باراناوی لە رۆژئاوای عێراقەوە چرببێتەوە بە ئاراستەی ناوچەكانی ھەرێمی كوردستانەوە.

ئەوەشی خستەڕوو: بۆیە پێشبینی ئەكەین لەكاتەكانی ئێوارە و شەودا شەپۆلێكی خێرای چالاكبوونی ھەورە بروسكە بە بوونی بارانی پچر پچر زۆرێكی ناوچەكان بگرێتەوە كە ھەندێ ناوچە نمە باران و ھەندێكی ئەگەر ھەیە رێژەی بارانەكە زیاتر بێت لەنێوان ١ تا ٣ ملم ببارێت ، پلەكانی گەرما بەڕاورد بە ئەمڕۆ بەرێژەی ١ تا ٣ پلە بەرزدەبێتەوە ، خێرای با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند ئەبێت ١٠-٢٥كم/س ئاراستەی با لەگۆڕاندا ئەبێت .

هەروەها ئاماژەی بەوەشكرد: بۆ هەینی ئەگەری تاوە باران و ھەورە بروسكە بە دیاری نەكراوی لەكاتەكانی دوای نیوەرۆدا لەھەندێ ناوچەدا ئەبێت.

کامەران کەریم