قارەمانیی تیپی نەتەوەیی زۆرانی خانمانی ئێران لە پێشبڕکێیەکانی ئاسیا

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش خانمان ئێران ئاسیا


May 25, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ تیپی نەتەوەیی زۆرانی ئازادی خانمانی ئێران بە وەدەستهێنانی 2 مەداڵی زێڕ و 2 مەداڵی زێو گەیشتە پلەی قارەمانی ئاسیا لە بەشی زۆرانی ئازاددا.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی پەیوەندی گشتی فیدراسیۆنی زۆران، پێشبڕکێیەکانی زۆرانی خانمانی ئاسیا لە بەشی ئازاددا، ڕۆژی 2ی مانگی جۆزەردان لە وڵاتی ئوزبەکستان بەڕێوەچوو و لە ئاکامدا دوو خانمی وەرزشوانی ئێرانی بە نێوی(ئومۆلبەنین موحسێنی ـ کێشی 60 کیلۆگرام) و (ڕێحانە گیلانی ـ کێشی 70 کیلۆگرام) مەداڵی زێڕیان دەست کەفت و خاتوو(ڕوقەیە مەحموودئابادی ـ کێشی 65 کیلۆگرام) و(عێزەت قوربانی سانی ــ کێشی 75 کیلۆگرام) مەداڵی زێوی ئەو پێشبڕکێیانەیان دەستکەوت.

شایانی ئاماژەیە لە ڕەدەبەندی تیپیشدا تیپی نەتەوەیی ئێران پاش بەدەستهێنانی سەرجەم 230 سەرپشک گەیشتە عینوانی قارەمانی ئاسیا، تیپی نەتەوەیی وڵاتی ئوزبکستان بە بەدەستهێنانی 215 سەرپشک گەیشتە پلەی دووهەم و تیپی نەتەوەیی وڵاتی قێرقیزستانیش پلەی سێهەمی ئەو پێشبڕکێیانەی بەدەستهێنا.

تیپی نەتەوەیی ئێران ساڵی ڕابردوو بۆ یەکەمجار لە مێژوودا، عینوانی قارەمانی ئاسیایان لە بەشی ئازاد و هەمیش لەبەشی کەلاسیکدا بەدەستهێنابوو، کەوا خانمانی وەرزشوانی ئێرانی ئەوساڵیش پارێزەری عینوانی قارەمانی خۆیان بوون.