گفتوگۆی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و عێراق لەسەر جێبەجێکردنی ڕێکەوتنی ئەمنی

(0) / / ایران / زایەڵە ئێران عێراق ڕێکەوتنی ئەمنی


May 26, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە – وەزیرانی دەرەوەی ئێران و عێراق لە گفتوگۆیێکی تەلەفوونیدا وێڕای باس لەسەر جێبەجێکردنی ڕێکەوتنی ئەمنی نێوان دوو وڵات، داوای بەهێزکردنی هاوکاری بانکیان کرد.

بە گوێرەی بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی (٢٦ی مەی) بڵاوکرایەوە؛ حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیرای دەرەوەی ئێران و فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە پێوەندییەکی تەلەفوونیدا لەسەر پێوەندی دوولایەنە گفتوگۆیان کرد.

لەم گفتوگۆیەدا جەخت کرایە سەر جێبەجێ کردنی ڕێکەوتنی ئەمنی نێوان ئێران و عێراق.

هەروەها ئاماژە بەوەش دراوە کە دوو لایەن باسیان لە زەروورەتی بەهێزکردنی هێلی گواستنەوەی گازی ئێران بۆ عێراق کردووە و هاوکاریی ناوچەیی لە دیکەی تەوەرەکانی گفتوگۆکە بووە.