دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر ڕادەگەیەنێت

(0) / / کردستان / زایەڵە ئاسایش بازرگان مادەی هۆشبەر


May 27, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین بازرگانێکی لە کاتی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیرکرد.

ئاسایشی گشتی سلێمانی ڕایگەیاند،لە پێناو ڕێگریکردن لە بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکانەوە ، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین لە ئەنجامی گەڕان و پشکنینەبەردەوامەکانیان ڕۆژی ٢٠٢٣/٥/٢٦ لە ئیدارەی ڕاپەڕین بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد بەناوی ( م ، أ ، أ ) لە کاتی مامەڵەکردن بە ماددەی هۆشبەرەوە .تۆمەتبار لە شوێنی دەستگیرکردنەکەیدا دەستگیرا بەسەر تەرازوی پێوانەکردن و کەرەستەی کێشانی ماددەکان و چەند بڕ و جۆرێک لە ماددە هۆشبەرەکانی ( هێرۆین ، شیشە ، ماریجوانە ) هەروەها دەستگیرا بەسەر چەکێکی بێ مۆڵەت لە جۆری دەمانچە ، لە ئێستادا تۆمەتبار بە ماددەی ( ٢٦ ) لە یاسای بەرەنگاربونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵیەکان ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەی بەردەوامە .

لەلایەکی ترەوە لە پارکی منارەی ناو بازاڕی ( ڕانیە ) چوار مێرمنداڵ دەستگیرکران کە هەستاون بە بەکارهێنانی هەندێک ماددەی زیانبەخش بۆ مەبەستی بێهۆشبونیان بەکاریان هێناوە ، بە فەرمانی دادوەر لەبەر تایبەتمەندی کەیسەکەیان و کەمی تەمەنیان ڕادەستی پۆلیسی نەوجەوانانی ڕانیە کران .دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان سەرەڕای هەوڵەکانی بۆ بەگژداچونەوەی بازرگان و بەکارهێنەرانی ماددە هۆشبەرەکان و کەسانی لەیاسا دەرچوو ، داواکارین لە دایکان و باوکان بەشداربن لە هەڵمەتی هۆشیاری لە زیانەکانی ماددە هۆشبەرەکان و زیاتر چاودێری و ڕێنوێنی منداڵەکانیان بکەن بە مەبەستی بەدورگرتنیان لە کاریگەریە خراپەکانی ئەو ماددانە لەسەر تاک و کۆمەڵگاکەمان .

کامەران کەریم