شوان ڕابەر بۆ زایەڵە: هەولێر و بەغدا بەرپرسیارن لەوەی هەڵەبجە نەبووە بە پارێزگا

(0) / / گفتگو / زایەڵە شوان ڕابەر هەولێر بەغدا کۆمەڵی دادگەری


Mar 12, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەندامی سەرکردایەتی کۆمەڵی دادگەری کوردستان، هەولێر و بەغدا بە بەرپرسیاری یەکەم دەزانێت لەوەی هەڵەبجە هێشتا نەبووە بە پارێزگا و داوای خزمەتگوزاری زیاتر و شایستە بۆ هەڵەبجە و قوربانیانی کیمیاباران دەکات و سوود وەرگرتن لەو پێوەندییەی لەگەڵ ئێران هەیە بە پێویست دەزانێت.

شوان ڕابەر لە چاوپێکەوتنێکی تێر و تەسەل لەگەڵ زایەڵە وەڵامی پرسیارەکان سەبارەت بە ساڵوەگەری کیمیابارانی هەڵەبجە و بارودۆخی ئێستای و خزمەت بە هەڵەبجەییەکان و هەوڵەکان بۆ بەپارێزگاکردنی دایەوە.

دەقی چاوپێکەوتن لەگەڵ شوان ڕابەر ئەندامی سەرکردایەتی کۆمەڵی دادگەری کوردستان:

- وەکوو کوردێک لە ساڵوەگەری کیمیابارانی هەڵەبجەدا پێش هەر شتیک بیرتان بۆ چی دەچێت و ئەوە چیە که بەر لە هر شتێ بە پێویستی بزانن باسی بکەن

شوان ڕابەر: کیمیاباران کردنی شاری هەڵەبجە لە 16/2/1988 لە لایەن رژیمی بەعثی عێراق کارەساتێکی گەورە و جەرگبر بووو زیانێکی گەورە بۆ کورد کەوت.لەکەیکی گەورە بوو بە ناوچاوی حکومەتی ئەوسای عێراق، جێگەی پڕ نابێتەوە، زوڵمێکی زۆر لە شاری هەڵەبجە کرا کەم دەسەلات ئەوە لەگەڵ میللەتی خۆیان دەکەن. هەندێ بەرپسانی ئەوسای کوردیش لەو ڕووداوە کەمتەرخەم بوون.ئەوم کارەساتە بوو بە ناسنامە  و هێمای مەزڵومییەتی کورد و کوردی بە دونیا ناساند. بەس بە داخەوە وڵاتە زلهێزەکانی ئەوسا لە سەر کورد سزای حکوومەتی عێراقییان نەداو ئێستاش لە سەر هەڵەبجە لایەنە پێوەندی دارەکان سزا نادەن، قەرەبووی هەڵەبجە ناکەنەوە.

- هەڵەبجە پاش ئەم هەموو ساڵە و بەڵێن و دروشم بۆ خزمەت و ئاوەدانی لە چ دۆخیک دایە ؟ ئایا ئەوەی شایستە بێت ۆ قوربانیان و بە تایبەت بریندارانی هەڵەبجە کراوە، و دەبێ دەسەڵات چی بۆ بکات؟

شوان ڕابەر: هەڵەبجە ئێستاش لە ڕووی ژیانی و گوزەرانی خەڵک و خزمەتەوە لە بارودۆخێکی خراپدایە و وەکوو پێویست خزمەتی ئەوتۆی ناکرێت. بۆیە پێویستە لانی کەم ئەم کارانەی بۆ بکرێت : بکرێتە پارێزگا، پێداویستییەکانی پارێزگای تێیدا ئامادە بکرێ، چارەسەری بەرکەوتووانی کیمیاباران بکرێت، خەرجیان بۆ بکرێ و قەرەبوو بکرێنەوە، خانوویان بۆ بکڕێ، حیسابی خوێندیان بۆ بکرێ، زەماڵەی نێودەوڵەتییان بۆ دابین بکرێ، ئاوارەکانیان بۆ بگەڕێندرێتەوە، گوم بووەکانیان بدۆزرێتەوە، پڕۆژە و فەرمانگەیان بۆ بکرێ، شەقامەکانیان بۆ خۆش بکرێت و چەندین ماف و ئیمتیازاتیان بۆ دابین بکرێت.

- هێشتاکە بە پارێزگابوونی هەڵەبجە یەکلایی نەبۆتەوە و ئەمەش دانیشتووانی لە زۆر شت بێبەش کردووە، کێشەکە لە چی دایە ئایا بەرپرس و نوێنەرانی کورد کەمتەرخەم بوونە یا خود کێشەکە لە بەغدایە، دەبێ چی بکرێت؟

شوان ڕابەر: بەرسەبارەت بە پارێزگا نەبوونی هەڵەبجە بە تەواوی حکوومەتی بەغدا و هەرێمی کوردستان کەمتەرخەمن، لەبەر ئەوەی ململانێ نێوان دوو حزب لە کوردستان هەیە و  هەر حزبە و حیسابی ناوچەی ژێر دەسەلاتی و بەرژەوەندی خۆی دەکات و بۆیە تا ئێستا خەم لەم پارێزگایە ،نە خوراوە و نە گرنگی پێدراوە.

- ئیران وەکوو گەلی خۆی لە کارەساتی هەڵەبجەدا هەڵەبجەییەکانی لە ئامێز گرت و پاشان لە پڕۆسەی دەرمان هاوکاری کردن. چۆن دەبێ سوود لەم پێوەندییە بۆ بەردەوامی خزمەت بە هەڵەبجە ببینرێت؟

شوان ڕابەر:کاتی کیمیابارانی هەڵەبجە کە شەڕی نێوان عێراق و ئێران بوو، پێشمەرگە و حزبەکانیش لە ئێران بوون، ئێران هاوکاری زۆری خەڵکی هەڵەبجەی کرد؛ لە وەرگرتنیان، دەرمان کردنیان، گواستنەوەی خەڵک، ناساندنی تراژێدیا بە دونیای دەرەوە، دیکیۆمێنت کردنی ڕووداوەکە، لە چارسەر کردنی بەرکەوتووانی کیمیاباران، لە زۆر شتی تر.

بۆیە پێویستە ئێستاش حکومەتی هەرێمی کوردستان و شاری هەڵەبجە سوود لە پێوەندی خۆی ببینێ لەگەڵ ئێران. بەوەی کە داوای هاوکاری لێ بکات کە پێوەندی لەگەڵ باش بێ کە سنوورەکانی بپارێزێ و بازرگانی لەگەڵ یەکتر و ئاڵوگۆڕی کاڵا بکەن و بەرکەوتووان لە ئێران چارەسەر بکەن. گوم بووەکان لە ئێران بدۆزنەوە.بەڵگەنامەکان لە ئێران وەربگرنەوە، زۆر کار و هەماهەنگی لەگەڵ ئێراندا بکەن بە حوکمی ئەوەی هاوسنوور و دراوسێن و کار و بەرژەوەندی هاوبەشیان لە نێوان زۆرە و بۆ هەردوولا بە قازانجە.