پۆلیسی چەمچەماڵ هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە چەمچەماڵ پۆلیس


Jun 06, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەشی پۆلیسی چەمچەماڵ دانیشتوانی شاری چەمچەماڵ و ناحیەکانی دەوروبەری ئاگادارئەکاتەوە کە ئەوانەی چەکی بێ مۆڵەتیان هەیە(تفەنگ و دەمانچە)وەمامەڵەی وەرگرتنی مۆڵەتیان ئەنجام نەداوە سەردانی بارەگای بەشەکەمان بکەن بۆ تۆمارکردن و پڕکردنەوەی فۆڕمی زانیاری لەسەر چەکەکەو خاوەندارێتیەکەی،  وەپێدانی وێنەیەک لەفۆڕمی زانیاری  ئەو چەکە بەخاوەنی کە وەک مۆڵەتی سەرەتایی ئەژمار ئەکرێت هەتا ئەوکاتەی خاوەنی چەک بەنیازبێت بەفەڕمی مۆڵەتی پێ ببەخشرێت ئەم ڕێکارانە بۆسنوردارکردنی دیاردەی چەکداری و کەمکردنەوەی ڕوداوی نەخوازراوە لەسنوری قەزاکەمان.

لەبەرواری 2023/7/21 کۆتایی دێت بە وماوەیەی دیاری کراوە بۆ تۆمارکردنی چەک ، وەڕێوشوێنی توند ئەگیرێتە بەر لەدەستبەسەراگرتن و غەرامەو بەندکردنی خاوەنداری هەموو جۆرە چەکێک کە مۆڵەتی فەڕمی هەڵگرتنی نەبێت.

کامەران کەریم