پەرلەمانتارێک مژدە دەداتە موچەخۆران و فەرمانبەران

(0) / / کردستان / زایەڵە نەرمین مەعروف موچەخۆران فەرمانبەران


Jun 11, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - د، نەرمین مەعروف ئەندامی پەرلەمانی عێراق بەزایەڵەی ڕاگەیاند، پیرۆزە لە فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێم لە دانیشتنی ئەمشەوی پەرلەمانی عێراق دەنگدرا لەسەر بڕگەی ٨ لە ماددەی ١٤ کە وەک پيشنیازی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان پێشکەشکرابوو بە لیژنەی دارایی و تایبەتە بە پابەندکردنی   حکومەتی هەرێم کە بەر لەهەرخەرجییەک پێویستە موچەی فەرمانبەران و خانەنشینان دابەشبکات بە پێی یاسا بەرکارەکان، و بەشێوەیەکی دادپەروەرانە پشکی پارێزگاکانی هەرێم لە بودجە دابەش بکات .

وتیشی،  بە پێچەوانەوە سەرۆک وەزیرانی حکومەتی فیدڕاڵ پێویستە هەموو رێکارێک بگرێتەبەر بۆ جێبەجێکردنی ناوەڕۆکی ئەم بڕگەیە بە گرنتی تەمویلکردنیشەوە.

کامەران کەریم