زیاتر لە 400 دۆنم پوش و پاوان لە دەربەندیخان سوتا

(0) / / کردستان / زایەڵە دەربەندیخان پوش و پاوان


Jun 11, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - قایمقامیەتی  دەربەندیخان ڕایگەیاند، لە دوای ڕووداوی کەوتنەوەی ئاگر لە بەشێک لە زەوییە کشتوکاڵیەکانی سنوری نێوان قەزای دەربەندیخان و ناحیەی باوەخۆشێن دەستبەجێ تیمەکانی بەرگری شارستانی قەزای دەربەندیخان و ناحیەی مەیدان و ئامێرەکانی شارەوانی و سەرجەم هێزەکانی ناوخۆ لە سنورەکە رۆشتنە شوێنی ڕووداوەکە بەهۆی خێرا تەشەنەسەندنی ئاگرەکەوە قائیمقامیەتی قەزای دەربەندیخان کرێی دابینکردنی دوو ئامێری شۆفڵی لە ئەستۆگرت بۆ خێرا دروستکردنی ئاگربڕ بۆکەمکردنەوەی زیانی ئاگرەکە دوای چەند جارێک کوژاندنەوەی و دروستبونەوەی ئاگرەکە بەهۆی باوە، بە هەوڵی هەمووان و دانیشتوان و هاوڵاتیانی دڵسۆز توانرا ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکرێت. بە هۆی ئەم ڕووداوە زیاتر لە (400) دۆنم لە پوش و پاوان سوتا.

ئەوەی جێگەی نیگەرانیە سەرەڕای هەوڵی دڵسۆزانەی لێپرسراو و کارمەندانی بەرگری شارستانی دەربەندیخان لەبەر نەبوونی ئۆتۆمبێلی پێویست و گواستنەوەی کارمەندانی بەرگری شارستانی دەربەندیخان بۆ ئەرک بینین لە ناو سەنتەری پارێزگای سلێمانی بە شێوەی مانگانە هەروەها هەبوونی تەنها یەك بنکەی بەرگری شارستانی لە سنورەکە بۆتە هۆکاری ئەوەی لە کاتی ڕووداوەکاندا وەک پێویست لە توانایاندا نەبێت ئەرکەکانیان ئەنجام بدەن و بە ناچاری قائیمقامیەتی قەزای دەربەندیخان ئامێر بە کرێ دەگرێت و داوای هاوکاری لە بنکەی بەرگری شارستانی ناحیەی مەیدان و هاوڵاتیان دەکات هاوکاربن لە کۆنترۆڵکردنی ڕووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە لە سنورەکە بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشانە قائیمقامی قەزای دەربەندیخان چەند جارێک لە ڕێگەی نوسراو و پەیوەندی تەلەفونیەوە لایەنە پەیوەندیدارەکانی ئاگادارکردۆتەوە بەڵام بە داخەوە تا ئێستا نەتوانراوە چارەسەر بکرێت.

ڕونیشکراوەتەوە،  لە لایەکی دیکەوە قائیمقامیەتی قەزای دەربەندیخان بەچەند قۆناغێک ئاگربڕی دروست کردوە بۆ ناوچەشاخاویەکان بەڵام بە هۆی فراوانی سنوری قەزاکەمان توانای پێویستمان نیە بۆ دروستکردنی ئاگڕبڕلە سەرجەم ئەو ناوچانەی پێویستیان بە دروستکردنی ئاگربڕ هەیە.

کامەران کەریم