کاتێ گەشتیارەکان توانیان بگەنە لووتکەی شاخی ئەڤەرێست، کام جێگا دەبێتە ئامانجی شاخەوانەکان؟

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش شاخەوانی ئەڤەرێست


Jun 13, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ــ  لەم چەند رۆژەی رابردوو دوای ئەوەی کریستین هاریلا توانی بگاتە لوتکەی ماناسلۆ

مینگما جی شاخەوانی نیپالی کە یەکێک بوو  لەوانەی کە بۆ یەکەمین جار توانی بگاتە لووتکەی K2 لە وەرزی زستانەدا،
ڤیدیۆیەکی بڵاوکردۆتەوە کە گوایە سوود لە عەلیکۆپیەر وەرگیراوە و تاکوو کەمپی سێ شێرپاکانی گواستۆتەوە و ئەمجارە سەرەوژێر حەبلەکانیان جێگیر کردون کە خۆی دەلێت دە هێندە ئاسانترە جێگیرکردنی حەبلەکان بۆ خوارەوە.

لەپاش پۆستەکەی مینگما جی، کریستین هاریلا هاتە دەنگ و دوپاتی کردەوە کە هەموو ڕێگاکەی بە پێیەکانی خۆی بڕیوە لە بارەگای سەرەکی تاکوو لووتکە.

مینگما جی گومانی خستۆتە سەر گەشتەکانیان و دەلێت بەهۆی گوندنشینەکانی ساماگوان کە نزیکن لە شاخی ماناسلۆ، وێنەیان لە عەلیکۆپیەرەکە گرتوە و تەکنیک و پلانی ئەوانمان بۆ ئاشکرا بووە.

ئەی ئەبێت لە جێگاکانی تردا چۆن سوودیان لەو رێگایە وەرگرتبێت، مینگما جی ئەم جۆرە سەرکەوتنانەی بێ بەها کردووە و سەرزەنشتی کۆمپانیای سێڤن سامیتی کردووە.

ماوەیەک بەر لەئێستا وێبسایتی himalayan database، هەموو وەرگرتنێکی زانیاری لەو شاخەوانانە ڕاگرت کە بە هۆی کۆمپانيا بازرگانیەکان دەگەنە لوتکە بەرزەکان و چیتر زانیاریەکانی ئەوان گرینگ و بە بەها نابن لای دەستەی بەڕێوەبەردنی هیمالایا داتابەیس.

جێگای ئاماژە پێکردنە مینگما جی دوای سەرکەوتنی بۆ لووتکەی چیای k2 لە وەرزی زستانی سالی ٢٠٢١، مشتومڕێکی گوماناوی لەدوای خۆی بەجێهێشت و زنجیرە سەرکەوتنەکەیان پێشوازیەکی گەرمی لێ نەکرا لە جیهانی شاخەوانیدا، بەهۆی ڕوودانی گیان لەدەست دانی ئەفسانەی شاخەوانەکانی جیهان محمد عەلی سەدپارای پاکستانی و جۆن سنۆری و خوان پابلۆ مۆهر.

خەریکە جیهانی شاخەوانی بەرەو گۆشەیەکی تەسکی بیرکردنەوەی نابەجێ دەچێت لە خۆ نمایشکردنی توانا کەسیەکان و وشەی من، من.

لە ئێستادا ئەوەی تام و چێژی لە جیهانی شاخەوانیدا هۆشتۆتەوە شاخەوانی بەتوانای ڕوسی بەڕەگەز کازاخیە
کە بەرنامەی وایە ئەمسال چەند ڕێگایەکی نوێ بکاتەوە لە زنجیرە شاخەکانی کاراکۆرام لەگەل هاوژینەکەی و بەبێ ئۆکسجین.

رێینهۆلد مێسنەر شاخەوانی بەتوانای ئیتالی کە یەکەم کەس بوو هەر چواردە لوتکەی سەروی هەشت هەزاری ببڕێت بەبێ بەکارهێنانی بوتڵی ئۆکسجین، چەند ساڵێک بەر لەئێستا قسەیەکی کردوو گوتی : کاتێک گەشتیارەکان توانیان بگەنە لوتکەی شاخی ئەڤەرێست، کام جێگا دەبێتە ئامانجی نوێی شاخەوانەکان؟!