تەندروستی سلێمانی:ڕێژەی مردن بەتای خوێن بەربون زۆر بەرزە

(0) / / کردستان / زایەڵە تای خوێنبەربوون کوردستان سلێمانی سەباح هەورامی


Jun 16, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستیی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، رێژەی مردن بە تای خوێنبەربوون زۆر بەرزە، لە هەر دوکەسی تووشبوو یەکێکیان گیان لەدەستدەدات.

وتیشی، داوا لە مامۆستایانی ئاینی دەکەم فەتوا بدەن لەوەی ئەو هاووڵاتیانەی دەیانەوێت قوربانی بکەن ئەگەر ئاژەڵەکەیان بووە هۆی بڵاوبونەوەی ئەم نەخۆشییە ئەوا قوربانییەکەیان دروستە یان نا.

ڕونیشیکردەوە، من ناڵێم قوربانی مەکەن بەڵام دەبێت سەرچاوەی گۆشتەکە ئاشکرابێت، یان لە سەربڕخانەکان بیکڕن یان لەوێ سەری ببڕن.

کامەران کەریم