گەشتی چەن گرووپێکی شاخەڕۆیی و دانانی تابلۆی زانیاری لەسەر شاخی کانی بناو

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش شاخەوانی


Jun 19, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ لە پێناو پەرەپێدان بەبەرەوپێش بردنی کاری شاخڕەویی شاخەوانی وەک کاری هەمیشەی گرووپە شاخەڕوییەکان، ڕۆژی هەینی ١٦-٦-٢٠٢٣گروپی شاخەوانی چەرموو مەڵۆیەکی دیکەیان خستە سەر خەرمانی خزمەتەکانیان لەسنوری چەمچەماڵ وهەستان بەسازدانی گەشتێک بۆشاخی کانی بناو ودانانی تابلۆ لەشاخی کانی بناو لوتکەی دارەبەن لەبەرزی ١٣٧١مەتر بەرز لەئاستی دەریاوە،  لەناحیەیی تەکیە لەقەزایی چەمچەماڵ بەبەشداری هەر یەکە لە گرووپی شاخەوانی ڕاپەڕین لە شاری سلێمانی و 
 گرووپی شاخەوانی پیرمام لەهەولێر کەجێگایی دەستخۆشی وسوپاسن.
 گەشتەکەیش  لەسەعات دووی پاش نیوەڕۆ بەڕێبەری کاک شەماڵ جەلال  دەستی پێ کرد بەرەو لوتکەی شاخی کانی بناو و توانیان بەسەرکەوتوویی بگەنە لوتکە و تابلۆی زانیاری لەسەر شاخەکە دابنێین و پاشان خەڵاتی ڕێزلێنان درا بە گرووپەکە لە لایەن گرووپی شاخەوانی ڕاپەڕینەوە لە باتی ئەو خزمەتانەی کە لە سنووردا کراوە.

 بەشی راگەیاندین. گرووپی شاخەوانی چەرموو مامۆستا حمیده.