کاردانەوەی هورنێر سەبارەت بە سەدمین سەرکەفتی ڕێدبوول لە فڕمووڵی یەکدا

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش کریستین هورنێر


Jun 19, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ  سەرۆکی ڕێدبووڵ لەبارەی تۆمارکردنی سەدەمین سەرکەفتنی ئەو تیپە لە پێشبڕکێیەکانی فڕمووڵی یەکدا کاردانەوەی پیشان داوە و ڕای خۆی دەربڕیوە.

کریستین هورنێر سەبارەت بە سەرکەفتی تیپەکەی لە پێشبڕکێیەکانی گرەندپێری کەنەدا بۆ سەدەمین جاری پەیاپەی، ڕەزایەت و خۆشحاڵی خۆی دەربڕیوە.

سەڕۆکی تیپی ڕێدبووڵ دەڵێت: گەیشتن بە سەدەمین قارەمانی و سەرکەفتن بەدەستهاتێکی باوڕپێنەکراوە نەتەنیا بۆ من بەڵکوو بۆ هەموو ئەو ژن و پیاوانە و کارگێڕانەی کە بەردەوام خەریکی هەوڵ و تێکۆشان بوون و تەمەنی خۆیان سەرفی ئەم کارە کردووە. 

ناوبراو وتیشی سەدجار سەرکەفتن و بردنەوە بەڕاستی ڕەقەمێکی ئەفسانەییە و جدیە، سەد بردنەوە واتا 27% لە هەموو ئەو پێشبڕکێیانەی کە تا ئێستا ئەنجام بووە و ئەمە بۆ ئێمە مایەی شانازییەکی مێژووییە.