وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی موچەوە روونکردنەوەی دا

(0) / / کردستان / زایەڵە مووچە حکومەتی هەرێم


Jun 19, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وتەبێژی حکومەتی  هەرێمی کوردستان رایگەیاند، وەزارەتی دارایی هەوڵدەدات، تاوەکو پێش جەژن موچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەشبکات.
جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێم ئەمڕۆ دووشەممە لە چاوپیکەوتنێکدا، لەگەڵ میدیای پارتی باسی لەوەکرد، وەزارەتی دارایی هەوڵدەدات گرفتەکانی بەردەم دابەشکردنی موچە چارەسەر بکات و پێش جەژنی قوربان موچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەشبکرێت.
وتیشی، " ئیستا زووە بۆ باسكردنی گەڕانەوەی پاشەکەوت و دورسوتبوونی قەیرانی دارایی، ده‌بێت چاوه‌ڕێی قۆناغی جێبه‌جێكردنی بودجه‌ بكه‌ین."

ئەوەشی خستەڕوو، حکومەتی هەرێم لەرێگەی جیاوازەوە بەردەوامە لە پەیوەندییەکانی لەگەل عێراق، چونکە هاوڵاتیانیان هەرێم قبوڵ ناکان سازش لە مافەکانیان بکرێت.

باسی لەوەشکرد، هیوادارن ئەو بەدجەیەی پەرلەمانی عێراق پەسەندی کردووە وەک خۆی جیبەجێبکرێت. دەشڵیت "پێم وا نییە تانە لە بودجە بدرێت."