گەشتی هاوبەشی گروپی شاخەوانی بۆگدو ڕێخراوی شاخەوانی کۆیەلە

(0) / / ورزش / زایەڵە شاخەوانی کۆیەلە


Jun 21, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ  گروپی شاخەوانی بۆگدو،بۆ دەڤەرە ڕەنگینو قەشنگەکەی خۆشناوەتی بوکی شاخەکانی نیشتیمان چیای ئاراسن گەشتێکی سەخت و پڕلە هەوارازی نەبراوەی تاقەت پروکین بەبەرزی 

2525م لەئاستی ڕوویی دەریاوە ئەنجامدا.
 سەرەتایی گەشتەکەیان لەگوندی شیری دەستی پێکرد بەرەوشاخی دەرەشیردواتر بەرەوکانی باراو هەڵکشان بەرەو چیای ڕۆژانی بەرخودانو شۆرش، بەڕاستی چیای ئاراسن تابڵی چیاکی دڵگیرو جوانە دەروانیتە سەردۆڵی خۆشناوەتیو چیای کاروخو بێ ترخێنو کەژۆستو جوانەگاو دەرەشیر دوایی گەیشتن بە لووتکە  چرکاندنی چەند وێنەیکی یادگاری و بەدیکۆمێنت کردنی گەشتەکەیان بەرانبەر چیای کەپرییو کەژۆست بەدۆڵی سوڵتان گەڕانەوە سەرکانی سڵتان بۆ پشوو نانی نیوەڕۆ دواتر بەدۆڵی کانی کەنێر بەڕوانین لەجوانی سروشت و دارە بە تەمەنەکانی ئەودەڤەرەدا گەیشتین بەکانی کنێرو دواتر بەرەو دەرەشیرو گوندی شیری سوپاس بۆخوای گەورە گەشتەکەیان بەسەلامتی کۆتایی پێهێنا سوپاس بۆ گروپی شاخەوانی دۆڵی بالیسان بۆ دانانی ئەم تابلوە جوانە لەچیای ئاراسن ڕزگاری سروشت بۆگدی.