دەربەندیخان؛ تەنیشت ڕووباری سیروان لە پاشماوەی گەشتیاران پاککرایەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە گەشتیار سیروان دەربەندیخان


Jun 22, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - قایمقامیەتی دەربەندیخان  ئاشکرایکرد ، لەسەر بڕیاری قائیمقامی دەربەندیخان بە هاوکاری شارەوانی و کۆمپانیای ئۆرانۆس توانرا تەنیشت ڕووباری سیروان و بەرامبەر سەیرانگای ژاڵەناو لە پاشماوەی گەشتیاران پاکبکرێتەوە. داواکارین لە هاوڵاتیان و گەشتیاران لە دوای بەسەربردنی کاتەکانیان لە ناوچە گەشتیاریەکان لە دوای خۆیان پاشماوەکانیان لەناو کیس بکەن تاوەکو ژینگەی ئەو ناوچانە پاکوخاوێن ڕابگیرێت.

وە داواکارین لە هاوڵاتیانی خۆشەویست و دوکانداران و کاسپکاران کە لەو شوێنانەی حاویە و سەلەی خۆڵ و خاشاکی لێیە خۆڵ و خاشاکەکانیان بکەنە ناو حاویە و سەلەکان و لەسەر شەقام و شۆستە و لە تەنیشتی سەلە و حاویەکان فڕێی نەدەن تاوەکو بە پێی توانا و بە زووترین کات حاویەکان لە لایەن کۆنپانیای ئۆرانۆسەوە خاوێن بکرێنەوە چونکە کۆمپانیای ناوبراوی خاوێنکەرەوە لەبەر کەمی بودجە و سەرفنەکردنی تەواوی شایستە داراییەکانیان ناتوانن وەک پێویست خۆڵ و خاشاکی شارەکەمان کۆبکەنەوە داواکارین لە هاوڵاتیانی خۆشەویست هاوکار و پشتیوان بن بۆ پاک ڕاگرتنی شارەکەمان.

کامەران کەریم