تونێلی دەربەندیخان دەکرێتەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە دەربەندیخان تۆنێل


Jun 26, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - قایمقامیەتی دەربەندیخان ڕایگەیاند، لە دوای خاوێنکردنەوەی تونێلی دەربەندیخان بەمەبەستی کێشانی هێڵکاری هاتووچۆ بۆ ناو تونێل لە ئێستادا تیمەکان بەردەوامن لە کارکردن و لەگەڵ تەواوکردنی کارەکان دەکرێتەوە بە ڕووی شۆفێران و هاوڵاتیاندا.  

 

قائیمقامیەتی قەزای دەربەندیخان سوپاس و دەستخۆشی ئاڕاستەی ئەو لایەنە دەکات کە وەک هاوکاریەک بۆ قائیمقامی دەربەندیخان کارەکانتان لە ئەستۆ گرت و پێیانخۆش نەبوو ناویان بهێنرێت وە سوپاسی تیمی ئەندازەی هاتووچۆی گەرمیان دەکات کە هەستان بە ئەنجامدانی هێڵکاری هاتووچۆ بۆ ناو تونێلی دەربەندیخان.

 

کامەران کەریم