ئەگەر قوربانی دەکەیت پەیوەندی بەم ژمارە موبایلەوە بکە

(0) / زایەڵە قوربانی سلێمانی


Jun 28, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - کوشتارگەی نوێی سلێمانی لە قەرەگۆل داوا لە هاوڵاتیان دەکات لەپێناو پاراستنی تەندروستی خۆیان و خێزانەکانیان ئەو ئاژەڵانەی کە دەیانەوێت بیکەن بە قوربانی تەنها لەنێو کوشتارگەی سەربڕینی بۆبکەن و رێگە نەدەن لەدەرەوەی کوشتارگەی رەسمی کەلە قەرەگۆلە ئاژەڵەکانیان بۆ سەرببڕدرێت.
کوشتارگەی نوێی سلێمانی ئاماژەی بەوەش کردووە،  سەربڕینی ئاژەڵ لەدەرەوەی ئەو کوشتارگەیە مەترسی بڵاوبونەوەی تای خوێنبەربوون زیاتر دەکات  و زیانە تەندروستییەکان زیاتر دەبێت لە سودە دینییەکان.
سەرچاوەیەک لە کەشتارگەی نوێی سلێمانی ئاماژەی بەوە کرد هەر هاوڵاتییەک ئارەزووی قوربانیکردنی هەبوو دەتوانێت پەیوەندی بە ژمارە تلفونی (٠٧٧٣٢٣٣٣٨٣٩) بکات بۆئەوەی لەناو کوشتارگەکە هاوکاری بکرێت.
 
وتیشی ، ئەو ئاژەڵانەی سەردەبڕدرێت پشکنینی تەواویان بۆدەکرێت و هیچ مەترسییەکی تەندروستییان نامێنێت، تەنانەت سەروپێی ئاژەڵەکەش بە ئامێری پێشکەوتوو پاکدەکرێت و دەدرێتەوە بە هاوڵاتییەکە.
کامەران کەریم