هاتوچۆی گەشتیاری لەمەرزی شوشمێ دەستی پێکرد

(0) / / کردستان / زایەڵە شوشمێ گەشتیاری


Jul 01, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەڕێوبەری ناحیەی بیارە ڕایدەگەیەنێت، لەئەمڕۆوە هاتوچۆی گەشتیاری لەدەروازەی شوشمێەوە دەستی پێکردوە.

دواى ئەوەی ڕۆژی سێ شەمەی ڕابردوو دەروازەی شوشمێ بەشێوەیەکی فەرمی بۆ هاتوچۆی گەشتیاری کرایەوە ، بەڵام بەهۆی نەبوونی هێڵی ئینتەرنێت و مۆر لەدیوی کۆماری ئیسلامی  ئێران گەشتیاران نەیانتوانی بچنە ئەو وڵاتە.

حەمید بارام بەڕێوبەری ناحیەی بیارە  ڕایگەیاند، لەئەمڕۆ شەممەوە گرفتەکان چارەسەر کراون و گەشتیاران دەتوانن لەو دەروازەوە هاتوچۆ بکەن.

کامەران کەریم