ئاگاداریەک لە لیژنەی تۆمارکردنی چەک لە قەزای دەربەندیخان

(0) / / کردستان / زایەڵە دەربەندیخان چەک


Jul 01, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - لیژنەی تۆمار کردنی  چەک لەقەزای دەربەندیخان ڕایگەیاند، بۆ هاوڵاتیانی زێدەئازیز و قەدرگرانی قەزای دەربەندیخان وەک ئاشکرایە ماوەیەکی زۆر کەمی ماوە بۆ تۆمارکردنی چەک ڕۆژی 2023/7/21 ماوەی یەك ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر ئەو بەروارەی دیاریکراوە بۆ تۆمارکردنی چەک دوای ئەو بەروارە هیچ هەلێکی تر نیە بۆ تۆمارکردنی چەک بۆیە داواکارین سەردانی بنکەکانی تۆمارکردنی چەک بکەن لە ناو سەنتەری قەزای دەربەندیخان و بنکەی پۆلیسی دەربەندیخان لەگەڵ هێنانی بەڵگەنامەکان (کارتی نیشتیمانی + فۆڕمی خۆراك + دوو وێنەی ڕەنگاوڕەنگ + چەکەکەی)  وە چەکەکەی دوای تۆمارکردن دەدرێتەوە بە خودی هاوڵاتی خۆی و دەتوانێت داوای مۆڵەتی بۆ بکات یاخود ویستی چەکەکەی ئاڵوگۆڕ پێبکات لە کۆمەڵگای (چەک فرۆشان) کە بە ڕێنمایی وەزارەتی ناوخۆ دەکرێتەوە لە شار و شارۆچکەکان.

کامەران کەریم