كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق: دەرگای تۆماركردنی هاوپەیمانێتیە سیاسیەكان كرایەوە

(0) / / عراق / زایەڵە کۆمیسیون هەڵبژاردن قەوارەی سیاسی هاوپەیمانی


Jul 01, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان پرۆسەی تۆماركردن تا رۆژی (30) تەمموز بەردەوام دەبێت.

ئەمڕۆ كۆمسیۆنی باڵا سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق, كردنەوەی دەرگای بۆ تۆماركردنی هاوپەیمانی و پارتی سیاسیەكانی بەشدار لەهەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان راگەیاند, كە تا رۆژی 30 تەمموزی بەردەوام دەبێت.

عیماد جەمیل ئەندامی تیمی راگەیاندنی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكان لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، فەرمانگەی كاروباری پارتەكان و قەوارە سیاسیەكان لە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان, ئەمڕۆ دەستیكردووە بە وەرگرتنی داواكاری ئەو هاوپەیمانێتیانەی, خوازیارن بەشداری لە هەڵبژاردنی پارێزگاكانی عێراق بكەن.

بەوتەی ئەو بەرپرسەی كۆمیسیۆن, (250)هەزار فەرمانبەر لە رۆژی بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردندا بەشداردەبن.

کامەران کەریم