له‌سه‌ر داهاتی شاره‌وانی شه‌قامێكی 30مه‌تری له‌ هه‌ولێر دروست ده‌كرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە هەولێر شارەوانی شەقام


Jul 01, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزارەتی شارەوانی ڕایگەیاند، له‌سه‌ر داهاتی شاره‌وانی شه‌قامێكی 30مه‌تری له‌ شاری هه‌ولێر دروست ده‌كرێت كه‌ هه‌ردوو شه‌قامی 30مه‌تری و 60مه‌تری و 14 شه‌قامی تر به‌ یه‌كه‌وه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌ و له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا ده‌كه‌وێته‌ خزمه‌تی شۆفێران و هاووڵاتییانی شاری هه‌ولێر.

گوژمه‌ی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ (١٧٠،٠٠٠،٠٠٠) دیناره‌ و لەسەر ڕێژه‌ی ٪١٥ی داهاتی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر دابینكراوه‌.

درێژایی شه‌قامه‌كه‌ نزیکەی (٨٠٠م)، به‌هۆی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانییه‌وه‌ به‌ شه‌قامێكی سه‌ره‌كی داده‌نرێت و به‌ هه‌ردوو شەقامی سەرەکیی (٦٠مه‌تری و ٣٠مه‌تری) ده‌به‌سترێته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ‌ ١٤ شەقامی دیکەی ناوخۆیی له‌ گەڕەکی هەولێری نوێ به‌خۆیه‌وه‌ دەبەستێتەوە. 

ئێستا كاركردن تێیدا زۆر به‌ باشی به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و لە ئایندەیەکی نزیکدا ده‌كه‌وێته‌ خزمه‌تی شۆفێران و هاووڵاتییانی شاری هه‌ولێر و به‌ تایبه‌تی گه‌ڕه‌كی هه‌ولێری نوێ.

کامەران کەریم