زیاتر لە 100 هەزار گەشتیار سەردانی ناوچە گەشتیارییەكانی هەڵەبجەیان كرد

(0) / / کردستان / زایەڵە هەڵەبجە گەشتیاری


Jul 03, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئەمساڵ ژمارەی گەشتیاران بۆ ناوچە گەشتیارییەكانی پارێزگەی هەڵەبجە زیادی كردووە و تەنیا لە ماوەی چوار ڕۆژی جەژندا، زیاتر لە 100 هەزار گەشتیاری ناوخۆی هەرێمی كوردستان و پارێزگەكانی تری عێراق سەردانی ناوچە گەشتیارییەكانی پارێزگەی هەڵەبجەیان كرد.

چیا قاسم، بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری هەڵەبجە  ڕایگەیاند،بە خۆشحاڵییەوە ئەمساڵ ژمارەی گەشتیاران بۆ ناوچە گەشتیارییەكانی هەڵەبجە زیادی كردووە، تەنیا لە ماوەی چوار ڕۆژی جەژندا زیاتر لە 100 هەزار گەشتیار سەردانی ناوچە گەشتیارییەكانی پارێزگەی هەڵەبجەیان كرد.

بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری هەڵەبجە گوتیشی، لەو ژمارەیە 25 هەزار گەشتیاریان هی ناوخۆی هەرێمی كوردستانن، هەروەها 75 هەزار گەشتیاریش لە پارێزگەكانی تری عێراقەوە هاتوونەتە ناوچە گەشتیارییەكانی هەڵەبجە، گوتیشی پێشبینی دەكەین ژمارەكە هێشتا لە بەرزبوونەوەدا بێت.

کامەران کەریم