ھەفتەی داھاتوو دەستدەکرێت بە دابەشکردنی سەبەتەی شەشەمی خۆراک

(0) / / اقتصادی / زایەڵە خۆراک بازرگانی بەشەخۆراک


Jul 05, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، ھەفتەی داھاتوو دەستدەکرێت بە دابەشکردنی سەبەتەی شەشەمی خۆراک

ئەسیرغەریری، وەزیری بازرگانی عێراق رایگەیاند، ئامادەکارییەکان بەردەوامن بۆ دابینکردنی سەبەتەی خۆراک و ئارد، دڵنیاییشی دایە ھاووڵاتیان بڕێکی باشی ماددە خۆراکییەکان لە کۆگاکانیاندا ھەیە.

وتیشی، ھەفتەی داھاتوو دابەشکردنی سەبەتەی شەشەمی خۆراک دەستپێدەکات.

 جەختیشیکردەوە، ھیچ ماددەیەکی خۆراکی بەسەرچوویان نییە و تاقیگەی پێشکەوتوویان ھەیە بۆ پشکنینی ماددە خۆراکییەکان.

وەزیری بازرگانی عێراق راشیگەیاند، پەیڕەوکردنی سیستمی کۆبوونی خۆراک سیستمێکی کلاسیکییە و  تەواوبوونی کۆبوونی ئەلکترۆنی رەنگدانەوەی ئەرێنی لەسەر ماددە خۆراکییەکان دەبێت.

کامەران کەریم