بانكی ناوەندی كەمترین دۆلاری بەشێوەی نەقد خستەبازاڕەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە دۆلار نەقد


Jul 09, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئەمڕۆ یەك شەممە، بانكی ناوەندی عێراق بڕی 223 ملیۆن و 717 هەزارو 186 دۆلار فرۆشی هەبووە و لەو بڕە نۆ ملیۆن و 980 هەزار دۆلاری بەشێوەی نەقد بوەو ئەو بڕەی ئەمڕۆ كە بەشێوەی نەقد خراوەتەبازاڕ بڕێكی زۆر كەمە لەچاو ڕۆژانی ڕابردوودا.

جێگەی باسە، هەفتەی پێشوو، بانكی ناوەندی عێراق بڵاویكردوە، لە رۆژی یەكشەممەی هەفتەی داهاتوو، واتە ئەمڕۆ بڕی فرۆشتنی دۆلار بە نوسینگەكانی ئاڵوگۆڕی دراو هەفتانە بۆ ٧٥٠ هەزار دۆلار بەرزدەكاتەوە، ئەوەش بە ئامانجی زیاتر جێگیربوونی بەهای دۆلار لە بازاڕەكانی عێراقدا.

کامەران کەریم