له‌ ساڵى داهاتووه‌وه‌ پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ش بوودجه‌ى خۆى بۆ ته‌رخان ده‌كرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە هەڵەبجە بودجە


Jul 11, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - دوێنێ (موحەمەد تەمیم)وەزیرى پلاندانانی عێراق نەخشەى کۆتایی سنورى کارگێڕیى قەزا و ناحیەکانى پارێزگاى هەڵەبجەى پەسند کرد، ئەوەش لە چوارچێوەى رێوشوێنەکان بۆ تەواوکردنى رێکارەکانى بەپارێزگاکردنى هەڵەبجە.

له‌وباره‌یه‌وه‌(عەبدولزەهرە هینداوى) وتەبێژى وەزارەتى پلاندانانى عێراق راگەیاند، لەدواى پەسندکردنى نەخشەى کۆتایی یەکە کارگێڕییەکانى پارێزگاى هەڵەبجە، نەخشەکە رەوانەى پەڕلەمانى عێراقى دەکرێت بە مەبەستى دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونەکە."
عەبدولزەهرە هینداوى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد "ئەوەى پەیوەندیدارە بە پشکى ئەو پارێزگایە لە بودجەى گشتیى عێراقدا، بەستراوە بە پەسندکردنى یاسای بەپارێزگابوونى لە پەرلەمانى عێراقدا.

شایه‌نى باسه‌ لە یاسای بودجەى عێراق کە بۆ سێ ساڵە، لە پشکى بودجەى هەرێمى کوردستان، پشکى پەرەپێدانى پارێزگاکان دیاریکراوە کە زیاتر لە 276 ملیار دینارە،به‌ په‌سه‌ندكردرنى ئه‌و نه‌خشه‌كارگێڕیه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ش له‌ په‌ڕله‌مانى عێراقدا،لە بودجەى ساڵى 2024دا پشکى پارێزگاکە دیاری دەکرێت.

کامەران کەریم