30 شوێن لە چەمچەماڵ داخراوە
(0) /
زایەڵە - تەندروستی چەمچەماڵ ئاشکرایکرد، لە 93 دەرچونی لێژنە هاوبەشەکانی قائیمقامییەت و چاودێری تەندروستی مەڵبەندی خۆپاراستنی تەندروستی چەمچەماڵ بۆ ناوبازاڕ و شوێنە گشتییەکانی چەمچەماڵ لە لە شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵدا 1391 شوێنیان بەسەرکردۆتەوە بەمەبەستی پێدان و ئاگاداربوون لە پابەندبوون و رەچاوکردنی رێنمایی و مەرجە تەندروستییەکان.
لەو شەش مانگەدا 20300 کگم شمەکی خراپ دەستی بەسەرداگیراوە لەناوبراوە. 30 دوکانیان بەهۆی سەرپێچییەوە داخستوە. 63 شوێنی تریان غەرامەکردوە. 227 شوێنیان بۆ دواجار ئاگادارکردۆتەوە ، لەکاتی دووبارە لە پابەندنەبوون و سەرپێچی سزادەدرێن.
ئەمڕۆش لەکاتی گەڕانەکانیان بۆ مارکێتەکان لەگەڕەکی ڕاپەرینی چەمچەماڵ دوو شوێن بەهۆی بوونی شمەکی بەسەرچوو سزادران.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: