عێراق و ئێران بۆ ئاڵوگۆڕی غاز بەرامبەر بە نەوت رێککەوتنێک واژۆ دەکەن

(0) / / عراق / زایلە ایران عراق تهاتر انرژی سوانی


Jul 12, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ڕۆژی سێشەممە لە بەغدا ڕێکەوتنێک لە نێوان عێراق و کۆماری ئیسلامی ئێران واژۆ کرا و بەپێی ئەو رێککەوتنە غازی هاوردەی ئێرانی کە بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبایە بەرامبەر بە نەوتی خاوی عێراق و نەوتی ڕەش ئاڵوگۆڕ دەکرێت.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، رێککەوتنەکە لە لایەنی عێراقییەوە لە لایەن بەڕێوەبەری نوسینگەی سەرۆک وەزیران ئیحسان یاسین ئەلعەوادی واژۆ کراوە، هاوکات لە لایەنی ئێرانیشەوە لەلایەن باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەغدا محەمەد کازم سادق واژۆ کراوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، رێککەوتنەکە دوای دانوستانەکان بو کە چەند رۆژێکی خایاند، کە تیایدا شاند و لیژنە تەکنیکی و تەکنیکیەکانی هەردولا بەشداریان کرد.
 

لە راگەیەندراوەکەدا هاتوە، ئەم ڕێککەوتنە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەتدا دێت بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی دابینکردنی غاز بۆ بەڕێوەبردنی وێستگەکانی کارەبا، هەروەها دورکەوتنەوە لە کێشەی دارایی و سزاکانی ئەمریکا کە ڕێگری لە بەردەوامیی پێدانی پێداویستییەکانی هاوردەکردن دەکات.

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کۆتاییهاتنی قەیرانی غازی هاوردەکراوی ڕاگەیاند، کە وێستگەکانی کارەبا بەڕێوەدەبات، هاوکات ڕێکەوتنێکی لەگەڵ ئێران ئاشکرا کرد بۆ پێدانی نەوتی ڕەش لە بەرامبەر غازدا.