زەریف بەبۆنەی ساڵیادی کارەساتی هەڵەبجە؛ شەرمەزای بۆ ئێوە

(0) / / جهان / زایەڵە جەواد زەریف هەڵەبجە کیمیاباران


Mar 16, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بە بۆنەی ساڵوەگەڕی کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجە، ڕایگەیاند شەرمەزاری بۆ ئەوانەی هاوکاری سەدام بوون لەو کارەساتە و ئێستاش بە پێچەوانەوە بانگەشەی ناڕاست بۆ ناوچەکە دەکەن.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، محەمەد جەواد زەریف لە ساڵوەگەڕی کیمیابارانی هەڵەبجە توییتێکی بڵاوکردەوە.
زەریف نووسی:  ١٦ی مارس، سی و سێهەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی کیمیایی لە هەڵەبجەیە.
هەندێ نایانەوێت ئەم کارەساتە بەبیربهێنرێتەوە – ئەو ڕۆژئاواییانەی کە ماددەی کیمیایی کوشندەیان بۆ سەدام دابین کرد.
زیاتر لە ٥٠٠٠ کەسی سڤیلی بێ تاوان بە غاز کوژران.
هێشتاکەش دەتانەوێت سەبارەت بە "ڕەفتاری خێرنەخوازنەی ناوچەیی" قسان دەکەن؟
شەمەزاریی بۆ ئێوە