مریشک برژاوی هێمن لە هەڵەبجە  داخرا

(0) / / کردستان / زایەڵە مریشک هەڵەبجە هێمن مریشک برژاوە


Jul 19, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سەڕەڕای پشووی فەرمی لیژنەکەمان بەردەوامە لەگەڕان وپشکنین.

قایمقامیەتی هەڵەبجە ڕایگەیاند: ئەمڕۆ پاش گەڕان وپشکنین بۆ بەشێکی زۆری شوێنکارەکانی ناوبازاڕی هەڵەبجە.لەئەنجامدا بڕیاردرا بەداخستنی مریشکی برژاوی هێمن لەبەر ڕەچاو نەکردنی مەرجە تەندروستیەکان وەک  بەکار هێنانەوەی مریشکی برژاوی دووبارە و  هەڵگرتن و خۆشەکردنی مریشک لە شوێنی ناتەندروستدا  داخرا.

ڕونیشکراوەتەوە: وە 23 مریشک تەلەفکرا کە شیاوی خواردن نەبوون .هەمیشە پارێزەری تەندروستیتان دەبین.

کامەران کەریم