له‌ باره‌ی بڕینی بەشەخۆراکی ئه‌م كه‌سانه‌ ڕونكردنه‌وه‌ ده‌درێت

(0) / / اقتصادی / زایەڵە بەشەخۆراک سیامەند قادر نانەکەلی


Jul 19, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەڕێوەبەری پسوولەی خۆراکی هەولێر ڕایگەیاند، بەغدا بە نووسراو داوای لێکردوون، هەر کەسێک مووچەی مانگانەی لە دوو ملیۆن دینار زیاترە، بەشە خۆراکی مانگانەی ببڕدرێت، بەڵام بەهۆی کارکردن لەسەر سیستمی بەدیجیتاڵکردنی پسوولەی خۆراک، تائێستا کاریان بە نووسراوەکە نەکردووە.

سیامەند قادر نانەکەلی، بەڕێوەبەری پسوولەی خۆراکی هەولێر ڕیاگەیاند:مانگێک زیاترە بەغدا نووسراویان کردووە و داوا دەکەن ئەو کەسانەی کە مووچەیان لە دوو ملیۆن دینار زیاترە بەشە خۆراکی مانگانەیان ببڕدرێت، بەڵام بەهۆی کارکردن لە سیستمی بەدیجیتاڵکردنی پسوولەی خۆراک، تائێستا کاری پێ نەکراوە و بەنیازن لەگەڵ تەواوبوونی ئەو سیستمە کار بەو بڕیارە بکەن، چونکە کارەکانیان ئاسانتر دەکات.

ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو کەسانەی کە بەشە خۆراکیان بڕدرا و مووچەیان ملیۆنێک و ٥٠٠ هەزار دینار بوو، دەتوانن پسوولەی خۆراکەکانیان و پشتگیری لە فەرمانگەکەی خۆیان بهێنن و ناویان زیاد دەکرێتەوە.

وەزارەتی بازرگانیی عێراق لە مانگی ئایاری ٢٠٢٢دا  بڕیاریدا بەشە خۆراکی مانگانەی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە ببڕێت، کە مووچەیان لە ملیۆنێک و ٥٠٠ هەزار دینار زیاترە، بەڵام بڕیارەکە جێبەجێ نەکرا و دواتر بۆ دوو ملیۆن دینار زیادکرا.

کامەران کەریم