کریستیانۆ قەت ناگەڕێتەوە بۆ تۆپی پێ ئەورووپا

(0) / / ورزش / زایەڵە ئەورووپا وەرزش


Jul 19, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ  کریستیانۆ لە وڵامی هەواڵنێرەکان لەبارەی گەڕانەوەی بۆ تۆپی پێ ئەورووپا دەڵێت: "  37 ساڵ لە تەمەنم تێپەڕ بووە و ئەورووپایش چۆنایەتی پێویستی نییە و قەت گەڕانەوم بۆ تۆپی پێ ئەورووپا مومکین نییە" هەروەها ناوبراو لەبارەی ئامادەبوون بۆ لیگی ئەمریکا دەڵێت: " ئامادەبوونم لە لیگی ئەورووپا قەت مومکین نییە لەبەر ئەوەی لیگی عەرەبستان خاوەن چۆنایەتییەکی زۆر باشە بەرانبەر بە لیگی MLS" 

ڕۆناڵدۆ بە ئاماژە پێدان لەسەر ئەو بابەتە کە خۆی وەکوو ڕچەشکێن کاری کرد بۆ گواستنەوە و ئامادەبوونی ئەستێرەکانی جیهان بۆ عەرەبستان لە درێژەدا دەڵێت:کریستیانۆ ڕێگەخۆشکەر و ڕچەشکێنە و ئێستاکە هەموو ئەستێرەکان دێن بۆ عەرەبستان، کاتێ ڕوێشتم بۆ یۆڤێنتووس، سری Aی مردبوو و لەگەڵ یۆڤێنتووس بۆندم بەست کە زیندوو بێتەوە، کریستیانۆ بڕوات بۆ هەر شوێنێک ئەوا لەو شوێنەدا حەز و تاسە پێک دێنێت.

 

ئامادە کردن: کەژاڵ حەمیدی