یەدەگی دراوی بیانیی عێراق گەیشتووەتە 113 ملیار دۆلار

(0) / / اقتصادی / زایەڵە بانکی ناوەندی یەدەگی دراو


Jul 20, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - بانکی ناوەندی عێراق ڕایگەیاند؛  یەدەگی دراوی بیانیی عێراق گەیشتووەتە 113 ملیار دۆلار و قەرزە ناوخۆییەکانیشی گەیشتووەتە 47 ملیار دۆلار.
 
عەمار خەڵەف جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند:  تائێستا 96%ی کۆی داهاتی عێراق پشت بە فرۆشتنی نەوت دەبەستێت و لەماوەی رابردووشدا بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان، کاریگەریی زۆری لەسەر بەرزبوونەوەی کۆی داهات و یەدەگی دراوی بیانیی عێراق هەبووە، بەهۆی ئەوەشەوە دەرفەتێکی گەورە لە بەردەم گەشەپێدانی ئابوریی عێراق دروستبووە.
 
وتیشی:  کۆی داهات و یەدەگی دراوی بیانیی عێراق گەیشتووەتە 113 ملیار دۆلار، قەرزە ناوخۆییەکانیش گەیشتوونەتە 47 ملیار دۆلار کە ئەوەش کێشەی بۆ حکومەتی عێراق دروستکردووە، چونکە بەشێکی زۆریان وادەی دانەوەیان دیاریکراوە و ئەو وادەیەش نزیکبووەتەوە.
کامەران کەریم