ئازاد تۆفیق بۆ زایەڵە: بەپارێزگابوونی هەڵەبجە سەرەکی ترین داواکاریی خەڵکەکەیەتی لە بەغدا / سوپاسی ئێران دەکەین

(0) / / گفتگو / هەڵەبجە زایەڵە بەغدا ئێران ئازاد تۆفیق


Mar 16, 2021

قەبارەی فۆنت:

پارێزگاری هەڵەبجە لە سی و سێهەمین ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە تایبەت بە زایەڵە، وتی: هیوارداین کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕێگای هەموو برایانیەوە لە کۆتلەی شیعی ئەوکارەمان بۆ بکەن و هەڵەبجە لە 33هەمین ساڵیادی کیمیابارنیدا بە پارێزگا بناسێندرێت گەورەترین هەدیە و دیاریە بۆ ئەم شارە.
ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە سەبارەت بە بارودۆخی توندروستی و دابین کردنی پێداویستیی پزیشکی بۆ بەرکەوتووانی کیمیابارنی هەڵەبجە لە سی و سێهەمین ساڵیادی کیمیابارانی ئەم شارە بۆ زایەڵە، وتی: وەک دەزانن ئێمە لە ساڵی 1988 کیمیاباران کراین و تا ساڵی 1991 ئاوارەی کۆماریی ئیسلامی بووین کە ماڵیان ئاوەدان بێت پێشوازیی گەرمیان لێی کردین. ساڵی ١٩٩٢ کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێکهێنرا و دوای ئەوە شەڕی ناوخۆ بوو و نەهامەتی دوای ئەوە حەسارمان لەسەر بووە و دوای ئەوە سەدام حسێن تا 2003 ما و ئێمە نەمانتوانی وەک پێویست کار بکەین.
ئازاد تۆفێق ڕاشیگەیاند: لە ماوی 10 ساڵەی دواییدا کە حکوومەتی سەدام لەناو چوو، حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەپێی کابینەکان خزمەتی هەڵەبجەی کردووە. بەس برین و فرمێسکی هەڵەبجە ئەوندە گەورەیە کە بە خزمەتگوزاریی مەکتەبێک و قوتابخانەیێک و ڕێگایێک و دابین کردنی چەند جۆر دەرمان بۆ بریندارەکانمان کە ئێستا 5 هەزار شەهیدمان هەیە و 200 دایک و باوک و خۆشک و برا کە چاوەڕوانی منداڵەکنیانن پێم وانییە بە ئاسانی قەرەبوو بکرێتەوە.
ناوبراو گوتیشی: هەنگاوە سەرەتاییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و کۆماریی ئیسلامی ئێران کە هاوکاریی کردووین جێگای تەقدیرە و هیوادارین کە بەردەوام بێت.
پارێزگاری هەڵەبجە سەبارەت بە هەوڵ و چالاکییەکانی پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا لەپێناو قەرەبووکردنەوەی خەڵکی هەڵەبجە و بەدواداچوونی یاسایی بۆ دابین کردنی مافەکانی هەڵەبجەییەکان بۆ زایەڵە، ڕایگەیاند: ئەندامانی کوردی پەرلەمانی عێراق بە جیاوازیی ڕەنگ و دەنگیانەوە جێگای تەقدیر و جێی ڕێزن چوونکە هەر هەموویان لەسەر کەیسی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە و لەسەر کەیسی قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری قوربانیانی کیمیاباران و لەسەر گەڕان بە شوێن منداڵانی ونبوو یەکدەنگ و یەکگڕەنگ بوون کە ئەمە جێگای تەقدیرە.
وتیشی: بەڵام خۆتان دەزانن کە لە عێراق بە ٦٠ پەرلەمانتاری کورد یان بە 7 یا 8 پەرلەمانتاری خەڵکی هەڵەبجە هیچ شتێک ناکرێت ئێرە بەرەیێکی گەورەی هەیە کە بەرەی شیعەن و هیوادارین هەر چۆن کۆماری ئیسلامیی چۆن 8 ساڵ هاوکارمان بوو لە 2021یشدا هاوکارمان بێت و کەیسی هەڵەبجەمان لە پەرلەمان بۆ بگەیەنێت بە ئەنجام، بەچی بۆمان دەگەیەنێت بەوەی کە لەگەڵ برایانی خۆی لە عێراق ئەو کاریگەرییەی هەبێت کە هەڵەبجە بە پارێزگا بناسێندرێت.
ئاماژەی بەوەش دا: پەرلەمانتاری کورد و پەرلەمانتاری سەرجەم فراکسیۆنەکان بە قەد سەرە دەرزیێک کۆتاییان نەکردووە و جێگای تەقدیرن. گلەیی لای کوتلەی شیعە و سوننەیە کە دەتوانین بڵێین لەبارەی هەڵەبجە کۆتاییان کردووە و جێگای گلەیین.
پارێزگاری هەڵەبجە لەبارەی بەدواداچوونەکان بۆ دادگایی کردن و بەسزاگەیاندنی هاوکارانی حکوومەتی بەعس لە دابین کردنی چەکی کیمیایی وتی:  ئێمە وەکوو ئیدارەی پارێزگا هاوکاری کۆمەڵەی قوربانییانی هەڵەبجە بووینە و ئەوە ئەوانن کە بەدواداچوون بۆ ئەم کەیسە دەکەن.
ڕاشیگەیاند: بەڕاستی حەقە کە حکوومەتی عێراقی فیدراڵ کە برایانی کوتلەی شیعی دەورێکی کاریگەر و ئیجابییا تێیدا هەیە وەکوو 88 و 89 چۆن باوەشیان بۆ بریندار و لێقەوماوی هەڵەبجە کردەوە ئێستاش لەم کەیسەدا هاوکارمان بن. ئێمە با گلەییمان لە لۆکاڵییەکە نەبێت ئەو کاتە گلەیی لای لایەنی نێودەوڵەتی دەبەین با حکوومەتی عێراق هەڵەبجە بکات بە پارێزگا و تاوەنەکە بە ژینۆساید بناسێنێت و با ساڵێک جادەیێک و ساڵێک قوتابخانەیێک و خەستەخانەیێکمان بۆ دروست بکات ئەو کاتە خەڵکمان بۆ بباتە دادگا.
لەم ڕۆژانەدا گرووپێک لە پزیشکانی ئێرانی سەردانی هەڵەبجەیان کرد و پێشانگایێکی فۆتۆگرافیش لە لایەن هونەرمەندانی ئێرانییەوە سەبارەت بە هەڵەبجە کرایەوە، پارێزگاری هەڵەبجە لەمبارەیەوە وتی: ئەو تیمە دوو ڕۆژ لەلامان بوون و بڕیار وابوو 250 کەس ببینن کە 500 کەس زیاتریان بینیبوو و ماندوو بوون لەگەڵماندا و ئەرکیان کێشا؛ سوپاس بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران و سوپاس بۆ هەنگاوە سەرەتایی و بەراییەکانیان لەم کەیسی تەندروستییەدا. ئەوان پێشانگایێکیان کردەوە کە وێنەکانی تا ئەمڕۆ لە میدیا و ڕاگەیاندنەکاندا نەبووە ئەوان جێگای تەقدیرن ئێمە هەر چاوەڕوانی کاری خێرین لە کۆماری ئیسلامی. هیوارداین کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕێگای هەموو برایانیەوە لە کۆتلەی شیعی ئەوکارەمان بۆ بکەن و هەڵەبجە لە 33هەمین ساڵیادی کیمیابارنیدا بە پارێزگا بناسێندرێت گەورەترین هەدیە و دیاریە بۆ ئەم شارە.