بەنزین بۆ پاس دەبێتە 500 دینار

(0) / / کردستان / زایلە پاس بەنزین


Jul 22, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایلە - سدیق محەمەد بەڕێوەبەری گواستنەوەی سلێمانی بە میدیاکانی راگەیاندووە: ئێمە لە ئەم 2 هەفتەیەی داهاتوودا لەگەڵ ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی تاوتوێی پڕۆژەیەک ئەکەین بۆ باشترکردنی گواستنەوەی سلێمانی، لەوانەش کەمکردنەوەی نرخی بەنزینە بۆ 500 دینار بۆ پاسەکان.
 
ناوبراو وتیشی: بەشێكی دیکە لە پڕۆژەکە پانکردنەوەی پاس و تەکسیە کۆنەکانە کە سیستەمی فێنککەرەوەیان تێدا نییە و گۆڕینیان بە مۆدێلی سەرو 2 هەزار، بە جۆرێک سیستەمی گەرمی و ساردیان تێدابێت، هاوکات گۆڕینی سیستەمی نەفەرات بۆ سیستەمی کات کە ئەمەش کاتێکی زۆر بۆ هاوڵاتییان دەگەڕێنێتەوە. 
 
ئاماژەی بە ئەوەشکردوە: هەزار و 600 پاس لە ناو پارێزگای سلێمانیدا هەیە کە دابەشبوون بەسەر 25 هێڵدا، لەناو ئەم پاسانەشدا نزیکەی 450 پاسیان مۆدیلیان لە خوار 2 هەزارەوەیە. 
 
نزیکەی 5 ساڵە بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوەی سلێمانی و وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان چەند ڕێگا چارەیەک و پڕۆژەیەکیان خستە ڕو بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتانەی لە سیستەمی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمدا هەیە، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەو کێشانە چارەسەر نەکراون و وەکو خۆیەتی.
 
کامەران کەریم