ڕۆژنامەنوسێکی سەربەخۆ: مەعاشی مانگی شەش فت

(0) / / کردستان / زایەڵە ئیسماعیل حەمەڕەحیم مەعاش


Jul 22, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ڕۆژنامەنوسێکی سەربەخۆ وێڕای جەخت لەسەر ئەوەی مەعاشی مانگی شەش فت، وتی: زۆر قسەمان کرد درۆ دەرچوو،یاخوا ئەم قسەیەش درۆبێت.

ئیسماعیل حمەڕەحیم ڕۆژنامەنوسی سەربەخۆ بەزایەڵەی ڕاگەیاند، بوودجەی پەسەندکراوی عیراق لەمانگی تەمووز(٧) وە چۆتە بواری جێبەجێکردنەوە، هەرێمی کوردستانیش هێشتا موچەی مانگی شەشی نەداوە، چاوەڕێشن لەبەغدادەوە پارەبێت، ئەوکات مەعاشی مانگی شەش بدەن، ئەو پارەیەشی لەعیراقەوەدێت لەسەرفی بودجەی پەسەندکراوەو هاوشێوەی فەرمانبەرانی عیراق موچەی مانگی حەوتە نەک شەش چونکە حساباتی مانگی شەش لەلای حکومەتی عیراقی داخراوەو دەستکراوە بەجێبەجێکردنی یاسای بوودجەی ساڵی نوێ.

وتیشی:  بازۆر درێژەی نەدەمێ من مردو ئێوە زینوو مەعاشی مانگی شەش فت.

کامەران کەریم