موسەنا ئەمین: دوای 10ساڵ دابڕان، لیژنەیەک بۆ مادەی 140 پێک دەهێنرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە بودجە مادەی ١٤٠


Jul 22, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - دکتۆر موسەنا ئەمین ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەزایەڵەی ڕاگەیاند:   دوای دەساڵ لە دابڕانی کارکردن بۆ بەدواداچونی کارەکانی مادەی 140 ، لیژنەیەک بۆ ئەو مەبەستە کەوتەوەکار.

وتیشی: ڕۆژی  20-7-2023   لە‌بارەگای ئە‌نجومە‌نی نوێنە‌رانی عێراق لە‌شاری بە‌غداد بە‌شداریكردووە لە‌یە‌كە‌م دانیشتنی لیژنە‌ی ماددە‌ی (140) لیژنە‌كە‌ بە‌بڕیاری ژمارە‌ (131) ئە‌نجومە‌نی نوێنە‌رانی عێراق دروستكراوە‌و لە‌ (27) ئە‌ندام لە خۆدەگرێت کە نوێنەرایەتی پێكھاتە‌ جیاوازە‌كانی ئە‌نجومە‌نی نوێنە‌رانی عێراق‌ دەکات.

باسی لەوەشکرد:  ئامانج لە‌دروستكردنی ئە‌م لیژنە‌یە‌ گێڕانە‌وە‌ی مافە‌ بۆ خاوە‌ن مافە‌كان و چاودێریكردنی و مامە‌ڵە‌ی حكومە‌تی ناوە‌ند لە‌و ناوچانە‌ و دە‌ركردنی ھە‌ر یاسا و بڕیارێك كە‌ پێویست بێت ،ھە‌روە‌ھا چارە‌سە‌ری كێشە‌ی جوتیاران دە‌بێتە‌ پێشینە‌ی كاری گرنگی ئە‌م لیژنە‌یە‌ .

کامەران کەریم