کارکردن لە ڕێگای دەربەندیخان - ناوتاق - زەڕایەن بەردەوامە

(0) / / کردستان / زایەڵە دەربەندیخان ناوتاق


Jul 23, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سەرلەبەیانی ئەمڕۆ قائیمقامی قەزای دەربەندیخان لەسەر ڕێگای دەربەندیخان - ناوتاق زەڕایەن پێشوازی کرد لە  وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و وەفدی یاوەری.

سەردانەکە بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون بوو لە چۆنیەتی کارکردن لە پرۆژەی ڕێگای دەربەندیخان ناوتاق زەڕایەن دواتر وەفدەکە سەردانی بەردەم تونێلی دەربەندیخانیان کرد بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە نۆژەنکردنەوەی ڕێگای بەردەم تونێل و ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان تاوەکو دووڕێیانی ژاڵەناو دواتر وەفدەکە سەردانی دیوانی قائیمقامیەتی قەزای دەربەندیخانیان کرد و کۆبوونەوە لە کۆبوونەوەکەدا قائیمقامی قەزای دەربەندیخان داوایکرد کاری بەپەلە و جدی بکرێت بۆ چاکسازی لە ڕێگای دەربەندیخان - میرەدێ هەروەها قائیمقامی قەزای دەربەندیخان داوای کرد ڕێگای گوندەکانی ناوچەی تاوگۆزی قیرتاوبکرێت بەڕێز وەزیر و وەفدی یاوەری بەڵێنیاندا بە قائیمقامی قەزای دەربەندیخان کە هاوکار و پشتیوان دەبن بۆ جێبەجێکردنی داواکاریەکانی و لە کاتی گەڕانەوەیان بۆ وەزارەت نوێنەری خۆیان ڕادەسپێرن بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ چاکسازیکردن لە ڕێگای دەربەندیخان - میرەدێ هەروەها تەواوکردنی ڕێگای دەربەندیخان ناوتاق و جێگیرکردنی پرۆژەی قیرتاوکردنی ڕێگای گوندەکانی ناوچەی تاوگۆزی لە بودجەی ساڵی (2023)هەروەها خێراتر کردنی کارەکانی دووسایدکردنی دەربەندیخان - کەلار.

لە کۆتایدا قائیمقامی قەزای دەربەندیخان سوپاس و دەستخۆشی ئاڕاستەی  وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و وەفدی یاوەری کرد بۆ پەرۆشیان بۆ چارەسەرکردنی گرفتی ڕێگاوبانەکانی سنوری قەزای دەربەندیخان بە تایبەت نۆژەنکردنەوەی ڕێگای ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان لە سنوری شارەوانی دەربەندیخان کە ئەرکی وەزارەتی شارەوانیە نۆژەنی بکاتەوە بەڵام لەسەر بڕیاری بەڕێز وەزیری ئاوەدانکردنەوە بۆ خزمەتکردنی دانیشتوانی قەزاکەمان وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن نۆژەنی دەکاتەوە.

کامەران کەریم