ئومێد سه‌باح: هیچ بیانوێكمان بۆ حكومه‌تی عێراق نه‌هێشتووه‌ته‌وه و ئیلتیزاماتی خۆمان جێبه‌جێكردووه
(0) /
زایەڵە - له‌باره‌ی چاره‌نووسی مووچه و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و سه‌رۆكی شاندی باڵای هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌رچاومان و داواكارییه‌كانمان بۆ به‌غدا روونن، ئیلتیزاماتی خۆمان جێبه‌جێكردووه. وتیشی: "هیچ بیانوێكمان بۆ حكومه‌تی عێراق نه‌هێشتووه‌ته‌وه.
د، ئومێد سه‌باح له‌باره‌ی دواخستنی سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆیان بۆ به‌غدا، رایگه‌یاند: له دوایین دانیشتن لایه‌نی عێراقی داوایانكرد رۆژی یه‌كشه‌ممه بگه‌ڕێینه‌وه بۆ به‌غدا، پاشان پێویستیان به‌وه هه‌بوو كه ده‌ره‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كانی پێشوو پیشانی سه‌رۆكوه‌زیران عێراق محه‌ممه‌د شیاع سوودانی بده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رچاویان روون بێت و دووباره له‌گه‌ڵ ئێمه دابنیشنه‌وه.
راشیگه‌یاند، هه‌ركات لایه‌نی به‌غدا ئاماده بن، ئێمه ده‌گه‌ڕێینه‌وه به‌غدا، بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری كۆتایی له‌باره‌ی مووچه و شایسته داراییه‌كان بدرێت.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: