سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو: هەرێم ڕەدی کردۆتەوە لەگەڵ بەغداد موچە دابەش بکات

(0) / / گفتگو / زایەڵە یەکگرتوو بەغدا مووچە


Jul 25, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - د.جەمال كۆچەر سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو راگەیاند: لە 19ی ئەم مانگە دانیشتنێكی تایبەتم لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق هەبووە و لەو دانیشتنەدا پرسیارم لە محمد شیاع سودانی كرد كە بۆچی لەگەڵ موچەی فەرمانبەرانی عێراق موچەی فەرمانبەرانی هەرێمیش نانێریت، لە وەڵامدا سەرۆك وەزیرانی عێراق وتی: حكومەتی هەرێم قبوڵی نییە لە 18ی هەموو مانگێك لەگەڵ موچەی فەرمانبەرانی عێراق موچەی فەرمانبەرانی هەرێمیش بخەمە سەر هەژماری فەرمانبەران وەك فەرمانبەرانی عێراق.

ئاماژەی بەوەشكرد: سەرۆك وەزیرانی عێراق گوتی هەرێم داوای كردووە بودجەی هەرێم بە یەك پاكێج مانگانە بنێرن بۆ هەرێم و دواتر حكومەتی هەرێم خۆی پارەكە دابەش دەشدەكات.

باسی لەوەشكرد:  هیچ كێشەیەك لە نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراق نییە و بەغدا ئەركی سەرشانی خۆی جێبەجێ كردووە و مانگانە 400 ملیار دیناری ناردووە بۆ حكومەتی هەرێم.

ئەوەشی خستەڕوو: دەبێ حكومەتی هەرێم تێبگات كە سەرۆك وەزیران و وەزیری دارایی ئێستا وەك پێشوو نییە و دەبێت حكومەتی هەرێم هەموو بڕگە و ماددەكانی یاسای بودجە و ڕێنماییەكانی وەزارەتی دارایی عێراق جێبەجێ بكات ئەو كاتە بەغدا رەفتای دروست لەگەڵ هەرێم دەكات.

کامەران کەریم