مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ:  گەشتیاران ناتوانن بە ئۆتۆمبیلی تایبەتی خۆیانەوەگەشت گەشت بکەن

(0) / / کردستان / زایەلە باشماخ گەشتیار


Jul 26, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ ڕایگەیاند، گەشتیاران ناتوانن بە ئۆتۆمبیلی تایبەتی خۆیانەوەگەشت گەشت بکەن .

مەرزی نێودەوڵەتی  باشماخ ڕایگەیاند: ئاگاداری سەرجەم ئەو گەشتیارە بەڕێزانەدەکەین کە بەئۆتۆمبیلی تایبەتی خۆیانەوە دەیانەوێت گەشت بکەن بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران لەکاتی بڵاوکردنەوەی ئەم ئاگاداریەمانەوە لە بەرواری (۲٠۲۳/۷/۲٥) ەوە تاوەک ڕۆژی یەک شەمە بەرواری (۲٠۲۳/۷/۳٠)  ناتوانن بەئۆتۆمیلی تایبەتی خۆیانەوە گەشتەکانیان ئەنجام بدەن بەهۆی ئەوەی لەلایەنی ئێرانەوە کاروبارەکانی بیمەو کاروبارەیاسایەکان کێشەی تێدایەوڕێگەیان پێ نادرێت بە ئۆتۆمبیلەکانیانەوە گەشت بکەن لەکاتی چارەسەرکردن یان درێژکردنەوەی وادەی قەدەغەکردنەکە ئاگادارتان دەکەینەوەبۆ ئاگاداریتان و هاتووچۆی گەشتیاری بەبێ ئۆتۆمبیل ئاساییە و (۲٤) کاتژمێر لە خزمەتی گەشتیارانداین .

کامەران کەریم