ئەستێرەی چێڵسی پەیوەندی بە مارسییەوە گرت

(0) / / ورزش / زایەڵە چێلسی تۆپی پێ


Jul 26, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ ئەستێرەی تیپی چێڵسی لەگەڵ مارسی ڕێککەوتن و بڕیارە وەرزی داهاتوو یاری بۆ لیگی فەڕنسە بکات.

پیرامریک ئوبامیانگ لەگەڵ یانەی مارسی فەڕنسە ڕێکەکەوتن.
یاریزانی پێشووی چێڵسی بڕیارە بە گرێبەستێکی 3 ساڵە و بێ وەرگرتنی پارە یاری بۆ تیپی فەڕنسەیی بکات.
ئوبامیانگ دوێنێ گەیشتە مارسی و بڕیارە تاقیکارییە پزیشکییەکان ڕۆژی پێنجشەمە لەسەری ئەنجام ببێت.

ئەستێرەی چێڵسی پاش درەوشانەوە لە دورتمونددا بوو بە یەکێک لە هێرشبەرە هەرە گرنگ و باشەکانی جیهانی تۆپی پێ و توانیویەتی لە تیپی ئارسێنالیشدا یاریهایەکی پڕ لە شانازی تۆمار بکات.

لە وەرزی ڕابردوودا مارسی لە ڕەدەی سێهەمی لیگی فەڕنسە جێگیر بوو و ئێستاکە هیوادارە بە پێوەندی گرتن لەگەڵ ئوبامیانگ بتوانێت ڕەقیبێکی زۆر باش بێت بۆ پاریس لە  لیگی فەڕنسەدا.

ئامادەکردن: کەژاڵ حەمیدی