ماڵئاوایی کوڕە خۆشەویستەکەی گواردیولا لەگەڵ جیهانی تۆپی پێ

(0) / / ورزش / زایەڵە گواردیولا تۆپی پێ یاری وەرزش


Jul 26, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ دەیڤید سیلوا بە هۆی بەر گەزن کەفتن نزیکە لە ماڵئاوایی لەگەڵ جیهانی تۆپی پێدا.

پاش گەزن دیتوویی توندی دەیڤید سیلوا لە ڕاهێنانەکانی وەرزی پێشووی تیپی تۆپی پێ ڕێئال سوسیداد، ئەوا بڕیاری داوە  ماڵئاوایی لە جیهانی تۆپی پێ بکات.

سەرەتا سیلوا  لە تیپی ڤالنێسیا دەرەوشایەوە و ناسێندرا پاشان بە هۆی یاریکردن لە تیپی مانچێستێر سیتی نازناوی یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی ئەو تیپەی لە دەیەی ڕابردوودا لێ نرا.
ئەوا ئێستا ئەو یاریزانە بڕیاری داوە لە تەمەنی 37 ساڵاندا، ماڵئاوایی لە جیهانی تۆپی پێ بکات.

ئەو ئەستێرەی سپانیاییە لەگەڵ هەمان تیپدا و لە جامی جیهانی 2010دا گەیشتنە پلەی قارەمانی جیهان و دووجاریش و لە دوو خولی جیاوازدا جامی نەتەوەکانی 2008 و 2012 بەدەست هێنا.

ڕۆمانۆ ڕایگەیاندووە، سیلوانا بەم زوویانە بڕیارەکەی خۆی بە فەرمی ڕادەگەینێت و پێڵاوەکەشی هەڵدەواسێت.

ئامادەکردن:کەژاڵ حەمیدی