ئەمساڵ 264 حاڵەتی هەوكردنی ڤایرۆسی جگەر لەسلێمانی تۆماركراوە

(0) / / کردستان / زایەڵە ڤایرۆس سلێمانی سامان شێخ لەتیف


Jul 27, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - سامان شێخ لەتیف لێپرسراوی ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی گشتی سلێمانی بەزایەڵەی ڕاگەیاند: لەهەفتەی هۆشیاری بەبۆنەی رۆژی جیهانی هەوكردنی ڤایرۆسی جگەر لەرۆژی 28ی تەمموز، بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاماری تووشبووانی ئەو نەخۆشیە لەشاری سلێمانی لەماوەی ئەمساڵدا بڵاودەكاتەوە.
 
وتیشی: بەپێی ئامارەكەی لەماوەی شەش مانگی رابردودا لەنەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەر لەشاری سلێمانی (7) تووشبووی هەوكردنی جگەری ڤایرۆسی جۆری سی (C) و (257) تووشبووی هەوكردنی جگەری ڤایرۆسی جۆری بی (B) لەو نەخۆشخانەیە چارەسەریان وەرگرتوە.
 
کامەران کەریم