عەرەبستان  بۆ گواستنەوەی یاریزانێکی دیکە 8000 ملیار تمەن پارەی دابین کردووە

(0) / / ورزش / زایەڵە عەرەبستان سەعوودی بایرن مونیخ


Jul 30, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ وردەکارییەکانی گرێبەستە سەیر و سەمەرەکەی ئەستێرەی بایرن مونیخ لەگەڵ یانەی نەسری عەرەبستان ئاشکرا بووە.

 

گوڤاری "ئەلڕیازییە"ی عەرەبستان هەواڵی داوە (سادیۆ مانێ) ئەستێرەی بایر مونیخ سبەی بە شێوازی فەرمی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی نەسری عەرەبستان واژو دەکات.

 

بە پێی ئەو گرێبەستە یانەی نەسر دەبێ بڕی پارەی 125 ملیۆن ڕیاڵ(1600 ملیار تمەن) ڕادەستی ئەو یانە ئەڵمانیە بکات و بۆندی نێوان مانێ و نەسر بە ماوەی 3 ساڵ درێژەی هەیە.

 

مووچەی ساڵانەی ئەو یاریزانە 165 ملیون ڕیاڵ (2100 ملیار تمەن)ــە. واتا لە ماوەی ئەو 3 ساڵەدا ئەستێرەی موسڵمانی بایرن مونیخ،  بڕی 500 ملیۆن ڕیاڵی عەرەبستان(6500 ملیار تمەن) لە وڵاتی عەرەبستان پارە وەردەگرێت.

 

لە ئاکامدا یانەی نەسر بۆ گواستنەوەی ئەستێرەی بایرن زیاتر لە 8 هەزار ملیار تمەن پارەی خەرج کردووە.

 

ئامادەکردن: کەژاڵ حەمیدی