لهبارهی ماددهكانی بەشەخۆراكی مانگی حەوت ڕونكردنهوه دهدرێت
(0) /
زایەڵە - وەزارەتی بازرگانی عێراق بۆ بەشەخۆراكی مانگی حەوت، پێدانی فاسۆڵیای بۆ هاووڵاتییان گەڕاندەوە و لەم هەفتەیە دەست بە دابەشكردنی دەكرێت.
بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی كەلوپەلی خۆراكی هەولێرئاگادارییەكی بڵاو كردووەتەوە و تێیدا هاتووە، ئاگاداری بریكارەكانی خۆراك دەكەینەوە كە سبەی دەست دەكەن بە پێدانەوەی لیستی بریكاری خۆراكی مانگی حەوت.
ئاماژهی بهوهش كردووه، داوا لە بریكارەكانی خۆراكی دەكەین بە زووترین كات سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی خۆراك بكەن، بـۆ وەرگرتنەوەی لیستی پسوولەی پارەی مانگی تەمووز.
باسی لهوهش كردووه، بۆ بەرچاوڕوونی و هاووڵاتییان، بەشێك لە بابەتەكانی خۆراكی سەبەتەی حەوتەم كە پێكهاتبوون لە فاسۆڵیا و لەتكەنۆك و دۆشاوی تەماتە دابەش دەكرێن، یان بەشێكیان لەگەڵ مانگی شەش دابەش كراون.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: