تیمێکی شاخەوانیی وێنەی سەرۆک مام جەلال و لۆگۆی یەکێتیان گەیاندە لوتکەی شاخی مۆن بلانی فەرەنسا + وێنە
/
ورزش
/
زایەڵە
مام جەلال
ڕەزا ڕەحمەتیان
فەرەنسا
زایەڵە - چەند رۆژێکە تیمێکی شاخەوانیی سەرقاڵی سەرکەوتنی شاخەکانی چەند وڵاتێکی ئەوروپان. وەک ڕێز و خۆشەویستی، کوردێکی کرماشانی لەناو تیمەکەدا وێنەی سەرۆک مام جەلالی گەیاندە سەر شاخی مۆن بلان لە فەرەنسا.
ئەم شاخەوانە کوردە خەڵکی کرماشانەو ناوی ڕەزا ڕەحمەتیان ە، بەڕێوەبەری دەزگای میدیایی (جام کوردی) و لە بواری شاخەوانیدا چالاکی دەکات، تا ئێستا گەشتوەتە ترۆپکی چەندین شاخی هەرە بەرزی کورستان و وڵاتانی تری جیھان.
ناوبراو سەبارەت بە دانانی وێنەی مام جەلال لە سەر ئەو شاخە بەرزەی فەرەنسا وتی: جەنابی مام جەلال کەسایەتیەکی نێودەوڵەتی کوردە و بۆ هەموومان وەک کورد و گەلانی دیکەی ئێرانیش جێی ڕێز و شانازی و خۆشەویستیە.
ڕەزا ڕەحمەتیان وتی: خەباتی مام جەلال لە دژی ڕژێمی بەعسی لەناوچوو، لای ئێرانییەکان و گەلانی جیھان بابەتێکی لەبیرنەکراوە. هەڵکردنی وێنەی مام جەلال لە سەر ئەو شاخەی فەرەنسا پیشاندەری ڕێز و وەفایە بۆ ئەو سەرکردە مەزنەی کورد و هەروەها جەختکردنەوەیە لە ڕێز و خۆشەویستیمان بۆ جەنابیان، ئەگەرچی بە جەستە لە نێوماندا نەماوە بەڵام ناو و یادیان هەتا هەتایە بە زیندوویی دەمێنێتەوە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: